هه‌رزانترین مۆبایلی هۆشمه‌ندی جیهان ده‌خرێته
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، كۆپمانیای "رینگینگ بێڵ"ی هیندی، هه‌رزانترین مۆبایلی هۆشمه‌ند به نرخی 4 دۆلار دۆلار، بخاته بازاڕه‌وه.
مۆبایله‌كه ناوی "فریده‌م 251"ه و بڕیاره رۆژی پێنجه‌شه‌ممه‌ی داهاتوو، بخرێته بازاڕه‌كانه‌وه.
ئه‌و مۆبایله هۆشمه‌نده، به به‌راورد به نرخه‌كه هه‌رزانه‌كه‌ی، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێشكه‌وتوونه و پێشبینی ده‌كرێت مشتومڕێكی زۆر له ناوه‌نده بازرگانییه‌كانی مۆبایل بنێته‌وه.
به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و مۆبایله، كۆمپانیای دووچاری لێكۆڵینه‌وه كردووه‌ته‌وه‌و وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی هیندستان، داوایكردووه له دروستكردنی مۆبایلێكی واهه‌رزان بكۆڵرێته‌وه.
شاشه‌ی ئه‌و مۆبایله 4 ئینج ده‌بێت و كامێراكه‌شی هه‌شت مێگا پیكسڵه و هاوه‌ن پاترییه‌كی به‌هێزه و دوو شوێنی یادگه‌ی هه‌یه، كه یه‌كێكیان یه‌ك گێگایه و ئه‌وی دیكه‌شیان هه‌شت گێگا و ده‌كرێت یادگاكه‌ی بۆ 32 گێگا بگۆڕدرێت.
هه‌روه‌ها مۆبایله‌كه پرۆسیسه‌رێكی 1.3 گێگاهێرتزی هه‌یه‌و به ڤێرژنی "لۆلی پۆپ 5.1"ی ئه‌ندرۆید كارده‌كات و ده‌توانرێت به ئه‌پی گووگڵ پلای، به‌رنامه و ئه‌پ و یارییه‌كان داونڵۆد بكات.
له باره‌ی نهێنی هه‌رزانی نرخه‌كه‌یه‌وه، سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی هیندستان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته هاوكاری كۆمپانیاكه‌ی كردووه.
Comments
Post a Comment