بۆچى په‌نجه‌ره‌ی فڕۆكه بازنه‌ییه؟
ره‌نگه زۆر كه‌س پرسیاری ئه‌وه‌ی له‌لا دروست بوبێت كه بۆچى په‌نجه‌ره‌ی فڕۆكه بازنه‌ییه.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌م شێوازه بازنه‌ییه بۆ په‌نجه‌ره‌ی فڕۆكه بۆ جوانكاری نیه به‌ڵكو مه‌به‌ست لێی پاراستنی فڕۆكه‌كه و ژیانی سه‌رنشینه‌كانێتی. ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌و پێشكه‌وتنه ئه‌ندازه‌یی و ته‌كنه‌لۆجییانه‌ی كه له بواری فڕۆكه‌وانیدا بۆ خێراتركردن و زیادكردنی توانای گواستنه‌وه به‌ده‌ست هێنراوه.
له ساڵانی 1950كاندا، ده‌ستكرا به دروستكردنی فڕۆكه‌ی بچوك كه بتوانێت خێراتر و له به‌رزاییه‌كی زیاتردا بفڕێت. به‌ڵام ته‌نیا له ساڵى 1953دا دو فڕۆكه كه‌وتنه‌خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه 56 سه‌رنشین گیانیان له‌ده‌ست دا.
هۆكاری ئه‌م رووداوانه‌ش په‌نجه‌ره‌ی فڕۆكه‌كان بو كه تا ئه‌و كاته چوارگۆشه بون.
له روی ئه‌ندازه‌ییه‌وه، (گۆشه)كان خاڵێكی لاوازن به‌رامبه‌ر به فشاری هه‌وا و به‌مه‌ش هه‌ریه‌كه له په‌نجه‌ره چوارگۆشه‌كان چوار خاڵی لاوازیان هه‌بو. چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه ئه‌وه بو كه گۆشه‌ی په‌نجه‌ره‌كان نه‌هێڵن و بیكه‌ن به بازنه‌یی، به‌مه‌ش فشاره‌كه دابه‌ش ببێت و مه‌ترسییه‌كانی شكاندنی په‌نجه‌ره‌كه له‌ژێر فشاری هه‌وادا نه‌مێنێت.
Comments
Post a Comment