زانیاریەکانی ئایفۆن حەوت ئاشکرا دەکرێت



مانگی ئەیلول نزیك دەبێتەوە، ئەوەش وەك وادەی نمایش كردنی مۆبایلی هۆشمەندی ئایفۆن حەوتە.
ئایفۆن حەوت لەبەرهەمهێنانی كۆمپانیای بەناوبانگ (ئەپڵ) ەو بەپێی زانیارییەكان چەند تایبەتمەندی و پێكهاتەیەكی نوێ‌ لەخۆ دەگرێت.
ماڵپەری (ئای توپدێت) بڵاویكردۆتەوە، ئایفۆنی حەوت بە سێ‌ شێوە نمایش دەكرێت، ئەوەی میمۆرییەكەی (32) گێگە بایتە نرخەكەی دەگاتە (1079) دۆلارو ئەوەی میمۆرییەكەی (128) گێگە بایتە نرخەكەی دەگاتە (1201) دۆلارو ئەوەی میمیۆرییەكەی دەگاتە (256) گێگە بایت ئەوا نرخەكەی دەگاتە (1353) دۆلار.
هاوكات ئاماژە بەوەشدراوە، ئەپڵ نیازی وایە بۆ وادەی دیاریكراو سێ‌ جۆر مۆبایل نمایش بكات، ئەوانیش (ئایفۆن حەوت) و (ئایفۆن حەوتی بچووك) و (ئایفۆن حەوتی پرۆ).

ئاماده كردنی :علاءالدین برزنجی

Comments

Popular posts from this blog

ڤیدیۆ.. گوڵێک مۆبایل شەحن دەکاتەوە