ڤایرۆسێكی كۆمپیوتەر بە كوردی قسە دەكات


ڤایرۆسەكانی كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت سەدان جۆر و بگرە هەزاران جۆریان هەیە و زۆرینەشیان بە مەبەستی سیخوریی كردن و بەدەست هێنانی زانیاری كەس و لایەنی بەرامبەر دروست دەكرێن .
لە هەمان كاتدا كۆمەڵێك كۆدی ڤایرۆسیش هەیە كە تەنها بۆخۆشی و كات بەسەركردن دروست دەكرێت.

دەتوانیت لە ڕێگای نوسینی ئەم كۆدانەی خوارەوە ، ئەم ڤایرۆسە چیت بوێت بۆت بخوێنێتەوە.

لە هەمان كاتدا ئەم ڤایرۆسە سودی زۆرە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت گوێبیستی ووشە ئینگلیزەكان ببن بە بێ ئەوەی پێویستیان بەفەرهەنگ یان هێڵی ئینتەرنێت هەبێت .

جگە لە مانەش ووشە كوردیەكانیش بۆ دەخوێنێتەوە.

سەرەتا فایلێكی نۆت پاد (Notepad) يان تێكست (text document)لەسەر دێسكتۆپەكەت بكەرەوە، پاشان ئەم كۆدە بنوسە یاخود ئەوەی ئێمە كۆپی بكە

StrText = (“we are all peshmerga”)
Set Objvoice = CreateObject(“SapI.Spvoice“)
ObjVoice.Speak strText

پاشان ئەم فایلە بە پاشگری vbs هەڵبگرە(سەیڤی) بكە .
بۆ نمونە بنوسە KURD. vbs

هەر ووشەیەك یان ڕستەیەكت هەیە ئەوا بیخەرە شوێنی we are all peshmerga و پاشان سەیڤی بكەوە .

كاتێك فایلەكە دەكەیتەوە ، سەرجەم تێكستەكانت بۆ دەخوێنێتەوە..



ئاماده كردني : علاءالدين احمد 

Comments

Popular posts from this blog

ڤیدیۆ.. گوڵێک مۆبایل شەحن دەکاتەوە