ڕێگەچارە بۆ ئەو شوێنانە دۆزرایەوە كە شەبەكەی ئینتەرنێتی ناگاتێ
لە ڕێگەی دوو تەكنیكی نوێیوە چارەسەر بۆ ئەو شوێنانەكە دۆزرایەوە كە شەبەكەی(وای فای)یان ناگاتێ.
ئەو تەكنیكانەش بریتین لە ( نێت سپۆت و ئیكاهاو هیت ماپەر) كە لە ڕێگەی كۆمپیوتەرەوە ئەو شوێنە دیاری دەكات كە شەبەكەی (وای فای)ناگاتێ، بە خێراییەكی باش پێی دەگەیەنێت.
ئەم تەكنیكە لە ڕێگای نیشاندانی چەند ڕەنگێكەوە گوزارشتی ئاستی شەبەكەی ئینتەرنێت ڕوون دەكاتەوە بۆ نموونە ڕەنگی سەور نیشانەی بەهێزی شەبەكەیە و ڕەنگی سوریش بە پێچەوانەوە.
ئەم تەكنیكە نوێیانە دەتوانرێت لە چەندین شوێنی وەك(فڕۆكە خانە، كافێ) بەكاربهێنرێن .
ئامادەكردنی :علاءالدین برزنجی
Comments
Post a Comment