دامەزرێنەری "فەیسبوک" دژی ھاککەران دەوەستێتەوە




لە دیمەنی وێنەیەکدا دامەزرێنەری تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک "مارک زوکبێرگ" دەردەکەوێت بە ڕێگەیەک تایبەتمەندییەکانی لە دەست ھاککەران یان سیخوڕی لایەنە ئەمنییەکان کە حکومەت پێی ھەڵدەستێت بپارێزێت.

وێنەکە ئەوە نیشان دەدات کە کامێرای پێشەوەی کۆمپیوتەرەکەی بە پارچە لەزگەیەک داپۆشیوە، ئەوەیش بە مەبەستی نەکردنەوەی کامێراکەی لە ھەر شوێنێک، ھەروەھا دیارینەکردنی شوێن بەھۆی کامێراوە جگە لەوەیش ھەستاوە بە داخستنی مایکرۆفۆن و شوێنی ئامێرە دەنگ گەورەکان  بۆ ئەوەی ھیچ کەسێک لە کاتی کۆبوونەوە تایبەتییەکان نەتوانێ ھیچ زانیارییەکی دەست بکەوێت لە ڕێگەی دەنگەوە.


ئەم ڕێکارە ئەمنییە سادە و ئاسانانە لە دوای ئەوە دێت کە مارک دامەزرێنەری فەیسبووک لەلایەن کۆمەڵەی ھاککەرانی "ourmine" ھەوڵی دزینی ھەژمارە تایبەتییەکانی "مارک" درا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی "تویتەر" و "ئینستاگرام" و "لیکند ئین"، ھەروەھا "بینتەرسێت".
 

Comments

Popular posts from this blog

ڤیدیۆ.. گوڵێک مۆبایل شەحن دەکاتەوە