وێنە: جیاوازی نێوان دوگمەی (C) و (CE) لە حاسیبەدا چیە؟

زۆربەمان ئامێرەکانی حاسیبەمان بەکارهێناوە، بەدڵنیاییشەوە تێبینی ئەوەمان کردوو کە دوو دووگمەی سڕینەوە هەن کە لەسەریان نوسراوە (C) و (CE)، بەڵام زۆرێکمان لەوانەیە نەمانزانیبێت جیاوازی ئەو دووانە چییە، نەمانزانیبێت ئەو دووگمانە بە مەبەستی جیاواز دانراون و تەنها یەک فەرمان ئەنجام نادەن
لەگەڵ ئەوەی هەریەک لە دوگمەکانی (C) و (CE) فەرمانی سڕینەوەیان هەیە، بەڵام دوگمەی (CE) هەڵدەستێت بە سڕینەوەی کۆتاهەمین زانیاری کە پێتداوە، یاخود کۆتا ژمارەی کە نوسیووتە، بەڵام دووگمەی (C) هەڵدەستێت بە سڕینەوەی سەرجەم زانیارەکان و سفر کردنەوەی هاوکێشە ژمارەییەکە
دوگمەی (CE) کورتکراوەی “Clear entry”یە بە مانای سڕینەوەی زانیاری داخڵکراو، بەڵام (c) بە مانای “Clear” دێت واتە سڕینەوەی گشتی
بۆ نمونە ئەگەر 25 + 3 داخڵ کرد ، ئەگەر پەنجە بە دوگمەی (CE) بنێین، ئەوا ژمارە (3) دەسڕێتەوە بەڵام دووگمەی (c) .هەمووی دەسڕێتەو
ە

Comments

Popular posts from this blog

ڤیدیۆ.. گوڵێک مۆبایل شەحن دەکاتەوە