نرخی “YAHOO” لە ٤٤ ملیار دۆلارەوە بۆ تەنھا ٣ ملیار دۆلار


کۆمپانیای بەناوبانگی ئینتەرنێت “YAHOO”، لەئێستادا چیرۆکی یەکێک لە شکستخواردوترین کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێتە، پێش ٨ ساڵ کۆمپانیاکە داوایەکی بۆ فرۆشتنی کۆمپانیاکە بە ٤٤ ملیار دۆلار رەتکردەوە، ئێستاش نرخەکەی تەنھا ٣ ملیار دۆلارە.
لەوبارەیەوە رۆژنامەی وۆل سترین جۆرناڵ، بڵاویکردەوە کۆمپانیای “Verizon”ی ئەمریکی بواری پەیوەندی، دەیەوێت دەست بگرێت بەسەر ھەموو پشکەکانی ئەو کۆمپانیایەو بۆ ئەو مەبەستە بەنیازە داوایەک بە ٣ ملیار دۆلار پێشکەش بکات.
ھاوکات چەند کۆمپانیایەکی تریش بەنیازن داوا بۆ کڕینی ئەو کۆمپانیایە پیشکەش بکەن، ھەربۆیە لە کۆتایی دا بەبەرزترین نرخ دەفرشرێت.

Comments

Popular posts from this blog